نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگاداری هێنانی ره‌شنوسی هه‌مواری یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ریمی كوردستان نین بۆ په‌رله‌مان. دەشڵێت “لەگەڵ لیستی کراوە یان نیمچەکراوەداین”.
بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به راوێژ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكات، چونكه تائێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكۆكن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. شێركۆ جه‌وده‌ت، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، لەبارەی ده‌نگۆی هێنانی ره‌شنوسی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌رله‌مان و ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ره‌شنوسه رایگه‌یاند “ئاگاداری هێنانی ره‌شنوسی هه‌مواری یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كان نیم بۆ په‌رله‌مان و تا ئێستاش هیچ گفتوگۆیه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه‌كراوه.
شێركۆ جه‌وده‌ت ئاماژەی بەوەدا و گوتی، وه‌ك یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستمان روونه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌گه‌ڵ لیستی نیمچه كراوه‌ین، ئه‌گه‌ر لیستی كراوه‌ی ته‌واو نه‌چه‌سپا. هەروەها به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه بۆ لیستی داخراو نین.