نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی پێشكه‌وتنی توركمان رایده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رهاد پیرباڵ له‌سه‌ر سكاڵای من ده‌ستگیرنه‌كراوه و هێشتا سكاڵام له‌سه‌ر ئه‌و کەسە تۆمار نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١١-٣-٢٠١٨، به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، فه‌رهاد پیرباڵ شاعیر و مامۆستای زانكۆ له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا، چونكه به پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی فه‌رهاد پیربال له‌ناو بازاری شاری هەولێر “ته‌شهیر” به په‌رله‌مانتارێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات. پۆلیسی هەولێر رایگەیان لەسەر تەشهیر کردن دەستگیر کراون.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مونا قه‌هوه‌چی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی پێشكه‌وتنی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی فه‌رهاد پیرباڵ، كه گوایه له‌سه‌ر سكاڵای مونا قه‌هوه‌چی ده‌ستگیركراوه رایگه‌یاند “فه‌رهاد پیرباڵ له‌سه‌ر سكاڵای من ده‌ستگیرنه‌كراوه و به‌نده هێشتا سكاڵام له‌سه‌ر فه‌رهاد پیربال تۆمار نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتی ناوبراو ده‌ستگیر كراوه.
قه‌هوه‌چی ئاماژەی بەوەدا، له رۆژانی داهاتوودا له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌مه‌وه هه‌ڵوێستی خۆم راده‌گه‌یه‌نم و بۆ رای گشتی ئاشكرای ده‌كه‌م و ئێستا هیچ زانیاریه‌ك بلاو ناكه‌مه‌وه.