شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی وڵاتانی ئەوروپا دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی رایدەگەیەنێت، شاندێكی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا، سەردانی وڵاتانی ئەوروپا دەكات.

 لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بەشار مشیر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “بڕیارە سبەینێ یەکشەممە شاندێكی پەرلەمانی کوردستان، کە پێکهاتووە لە نوێنەری چەند حزب و لایەنی سیاسی لەناو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، سەردانی وڵاتانی ئەوروپا بکات، لەوانە بەریتانیا، ئەڵمانیا، هۆڵندا و فەرەنسا”. 

سەبارەت بەمەبەستی سەردانی شاندەکە، بەشار مشیر گوتی “بۆ ئەوەی رەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئەو کێشە و ململانێ سیاسیانەی نێوان هەرێم و بەغدا، بۆ وڵاتانی دەرەوە روونبکەنەوە، لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، ئەو فشارە زۆر و ئەو ئابڵوقە ئابووری و سیاسییەی، خراونەتە سەر هەرێمی کوردستان، کاریگەری زۆر خراپی هەبووە، بۆئەوەی وڵاتانی جیهان لە رەوشی خراپی کوردستان بێنەدەنگ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com