پەرلەمانتارێک: تەنیا بەم رێگە دەتوانین لە بەغدا بەهێزبین

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاکو نێوماڵی خۆمان رێکنەخەینەوە شتێک نییە بەناوی سەرکردایەتی سیاسی کورد.

حکومەتی عێراق بەردەوامە لە پشتگوێخستنی کورد لە پڕۆسەی سیاسی عێراق، بەجۆرێک لەجۆرەکان بەغدا لەماوەی رابردوو ناکۆکی سیاسی لایەنە کوردستانییەکانی قۆستووەتەوە و زیاتر هەوڵی درزخستنە ناو ماڵی کوردی داوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، زانا رۆستایی، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند “پێش هەر شتێک پێویستە کورد نێوماڵی خۆی رێکبخاتەوە، چونکە بەبێ رێکخستنەوەی نێوماڵی خۆمان، دەبێت بەردەوام چاوەڕوانی زیانی زیاتر بکەین لەسەر ئاستی عێراق”.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، تاکو ناوخۆی خۆمان رێکنەخەینەوە شتێک نییە بەناوی سەرکردایەتی سیاسی کورد و هیچ کارێکیش ناکرێت لە بەغدا. هەرکەسە و بۆخۆی کار دەکات، ئەمەش وادەکات رۆژ بە دوای رۆژ لاوازتر بین، بۆیە ئەگەر لەپێگەیەکی بەهێزەوە بەرەو بەغدا نەڕۆین، کارمان خراپ دەبێت لە داهاتوو.

لەبارەی بەرپرسیارێتی لایەنەکانیش رۆستایی گوتی “بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەرشانی ئەو هێزە سەرەکییانەی، حکومڕانی هەرێمی کوردستانیان زیاتر لەدەستدایە، ئەوان دەبێت زۆرترین قوربانی بدەن، زۆرترین دەستپێشخەری بکەن و زۆرترین نەرمی بنوێنن، ئەگەر بە پەرۆشن بۆ داهاتووی ئەم میللەتە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com