نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هه‌رێمی كوردستان سود له‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت و بۆ خۆی به‌كاربهێنێت.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له رێگه‌ی نوێنه‌رانی خۆیه‌وه، بودجه‌ی په‌سه‌ندكراوی ٢٠١٨ی عێراقی ره‌تكردۆته‌وه، كه به‌پێی زانیارییه‌كان به‌شێكی ره‌تكردنه‌وه‌كه، به‌هۆی كه‌می پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه له بودجه‌دا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. ئه‌مین به‌كر، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ٢٠١٨ی عێراق له‌لایه‌ن سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه رایگه‌یاند “ره‌تكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ٢٠١٨ی عێراق له‌لایه‌ن سندوقی دراوی نێوده‌وله‌تییه‌وه هه‌نگاوێكی باشه و هه‌رێمی كوردستان دەتوانێت سودی لێببینێت و بۆ خۆی به‌كاریبهێنێت.
ئه‌مین به‌كر ئاماژەبەوە دەدات، کە له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراق به‌بی كورد، ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانی كورد داوای هاتنه سه‌رخه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان كرد، بۆیه سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیش، كه نوێنه‌ری وڵاتانی جیهانن، هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت و بودجه‌ی ٢٠١٨ی عێراقیان ره‌تكرده‌وه‌ته‌وه، كه به‌شێكی به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی تێبینییه‌كانیانه‌وه بووه، ده‌رباره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی كاریگه‌ری بڕیاره‌كه‌وه له‌سه‌ر عێراق،ئه‌مین به‌كر گوتی، عێراق زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت له‌و بڕیاره‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، چونكه سندوقه‌كه ده‌توانێت قه‌رز نه‌داته عێراق و هاوكای دارایی عێراق رابگرێت، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رجه‌كانیان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.