نوچه‌نێت: نوچەنێت
به‌ڕێوبه‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی نەبوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، داعش له سنوری كه‌ركوك خۆی رێكخستۆته‌وه. دەشڵێت “ئەو رێکخراوە بووەتە مەترسی لەسەر هاوڵاتیانی ناوچەکە”.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له سنوری كه‌ركوك و كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگاكه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، له ئێستادا به‌پێی زانیارییه‌كان رێكخراوی داعش له سنوری پارێزگای كه‌ركوك خۆی رێكخستۆته‌وه و شه‌وانه‌ش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوبه‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جموجۆڵی داعش له سنوری كه‌ركوك رایگه‌یاند “رێکخراوی داعش له سنوری پارێزگای كه‌ركوك، له دووبز، داقوق، حه‌ویجه و شوێنه‌كانی دیكه، خۆی رێكخستۆته‌وه و مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و ناوه ناوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان.
سه‌رحه‌د قادر راشیده‌گه‌یه‌نێت، رێكخراوی داعش به چه‌ك و چۆڵی زۆره‌وه و بەهۆی نەبوونی پێشمه‌رگه‌دا لەو سنوورەدا، خۆیان رێكخستۆته‌وه و بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر شاری كه‌ركوكیش.
سه‌رحه‌د قادر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هاوڵاتیانی كورد زیاتر له‌ناو سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك نیشته‌جێن و حاڵی ئه‌وانیش وه‌ك حاڵی هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب و توركمانی سنوركه‌یه و داعش مه‌ترسییه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك.