لەبارەی فڕۆکەخانەکان رێککەوتن دەکرێت

0

نوچەنێت-الحیات

سەرچاوەیەکی ئاگادار باس لە رێککەوتنی سەرەتایی نێوان بەغدا و هەوڵیر بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەکات.

رۆژنامەی “الحیات” لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار گواستوویتەوە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، گفتوگۆی چڕوپڕ لە نێوان لیژنە ئەمنی، سیاسی و سەربازیەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا دوو لایەن لەبارەی ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بەغدا بۆ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان و دانی موچەی دوو وەزارەتخانەی هەرێم رێککەوتوون.

سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، ئەم گفتوگۆیانە لە ژێر گوشاری ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی ئەنجام دراوە. بەغدا لە هەوڵدایە تا نوێنەرانی دەزگاکانی زانیاری خۆی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کورستان و دەروازە سنووریەکان جێگیر بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com