شاندێکی بەغدا سەردانی هەولێر دەکات

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر کۆدەبنەوە.

دوای زیاتر لە پێنج مانگ داخستنی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٥-٩-٢٠١٧، کە تێیدا زیاتر لە٩٢%ی دەنگدەران دەنگیان بە جیابوونەوە لە عێراق دا. رۆژی چوارشەممە ٧-٣-٢٠١٨، لە فڕۆکەخانەی سلێمانی و رۆژی پێنجشەممەش لە فڕۆکەخانەی هەولێر، دوو گەشتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی عەمرەکارانی هەرێمی کوردستان بۆ سعودیە، ئەنجام دران.

هەروەها حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی خۆێدا لە هەفتەی رابردوو رایگەیاند، پێش نەورۆز فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ (یەکشەممە ١١-٣-٢٠١٨)، شاندەکە سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارێزگای هەولێر کۆببێتەوە.

هەروەها ئەو شاندە تاوتوێی دوایین رێکارەکانی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارە دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com