کەجەدە، بۆ پاراستنی عەفرین داوایەک ئاراستەی خەڵک دەکات

0

نوچەنێت

 هاوسەرۆكایەتی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی كورد لە ئەوروپا (كەجەدەكە)، مەترسی كۆمەڵكوژی  دەخاتەڕوو-و، بۆ پاراستنی خەڵکی عەفرین داوایەک ئاراستەی کوردانی تاراوگە دەکات.

 هاوسەرۆكایەتی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی كورد لە ئەوروپا، راگەێندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە “لە رۆژی ٥٠یەمین هێرشەکانی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین، تەنها دوو کیلۆمەتری ماوە بگاتە ناوەندی عەفرین، گوندەکانی نزیکی ناوەند و گەڕەکەکانی دەرەوەی عەفرین، بەچڕی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومانکراون”.

هاوکات داوایەک ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات”ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزە نێودەوڵەتییەکان، بەشێوەیەکی بەپەلە دەستێوەردان نەکەن، هاووڵاتیانی مەدەنی، ژن، منداڵ و بە ساڵاچوو رووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبنەوە. دەبێت گەلەکەمان و دۆستانمان لە ئەوروپا بڕژێنە مەیدانەکان، بەشێوەیەکی دیموكراسییانەی ناڕەزایی خۆیان دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، دەرببڕن و رای گشتی ئەوروپا بێننەدەنگ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com