نوچەنێت
ماراسۆنی نێودەوڵەتی ئاشتی کوردستان، ئەمڕؤ لە کاتژمێر ٩ بەڕێوەدەچێ.
ئەمڕۆ ١١-٣-٢٠١٨، ماراسۆنی نێودەوڵەتی ئاشتی کوردستان، بە-بەشداری ١٣٠٠ کەس تێیدا بەشداردەبن. ماراسۆنەکە سێ ئاستە، یەکێکیان ٢ کیلۆمەترە ، یەکێکی دیکەیان ٥ کیلۆمەترە و سێیەمیان ٢١ کیلۆمەترە، ١٠٠ ناوبژیوانی دەبێت.
ماراسۆنەکە لە سێ راکردن پێکدێت، دوانیان لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەن و یەکێکیان لە بەردەم هۆتێل دیڤان لە هەولێر، هەر سێ ئاستەکە دەچنەوە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، لە هەولێر
ئەمە شەشەمین ماراسۆنی هەولێرە.