نوچەنێت-سانا
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا(سانا)، گۆڕێکی بەکۆمەڵی قوربانیانی دەستی داعش لە دەوروبەری شاری رەقەی سوریا دۆزراوەتەوە.
بە گوێرەی لێدوان و زانیاری شایەتحاڵ و خەڵکی خۆجێی ناوچەکە، ئەم گٶڕە بە کۆمەڵە لە گوندی رەمسان لە کەرتی رۆژئاوای شاری رەقە، دۆزراوەتەوە.
چالاکێکی مەدەنی دەڵێت، تاکو ئێستا تەرمی هەشت کەس لە قوربانیان دۆزراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی سەربازی حەلەب، کراون.
قوربانیان لە خەڵکی مەدەنی و سەربازی پێکدێن، لە لایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون.
لە مانگی رابردووشدا، یەکەیەکی سوپای سوریا هەر لەم ناوچەیە، تەرمی ٣٤ کەسی دۆزیەوە کە تێکڕایان قوربانیان دەستی داعش بوون.