نوچەنێت:تایبەت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك رایدەگەیەنێت، نوسراوەکەی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، بۆ روخاندنی زیادەرۆیی گەڕەکە کوردییەکان، بانگەشەی هەڵبژاردنە و بەپێی یاسا ئەو گەڕەکانە ناگرێتەوە.
راكان سهعید پارێزگاری بهوهكالهتی کەرکوک، بەنوسراو فهرمانی بۆ روخاندنی ژمارهیهك گهڕهكی كوردنشینی شاری كهركوك دهركرد، بهپێی نوسراوی پارێزگاری كهركووك ههریهك له گهڕهكهكانی پهنجا عهلی و باروتخانهو فهیلهق، دەڕوخێندرێن.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، جوان حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لیستی برایەتی، لەبارەی نوسراوەکەی راکان سەعید پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، رایگەیاند”دوای بەدواداچونمان بۆ نوسراوەکە پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت پێی راگەیاندین، ئەمە تەنها زیادەڕۆییە تازەکان دەگرێتەوە، نەک کۆنەکان، من پێم گوتووە، ئەگەر هێزیشت لەپشتبێ و بتەوێت ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەیت، ئەوا شەڕێکی گەورە لەناو کەرکوک دروست دەبێت”.
گوتیشی”بەڵام ئەوەی راکان سەعید، کە بەم فراوانییە وەریگرتووە، باس لەلابردنی زیادەڕۆییەکان دەکات و پۆلێنی نەکردووە، کوێ دەگرێتەوە یان چ مێژوویەک دەگرێتەوە، بەدڵنیایییەوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە و مەبەستێکی سیاسی بەکاری دەهێنێت. ئەگەرنا بەپێی یاسا گەڕەکە کوردییەکان ناگرێتەوە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ئاماژەی بەوەشدەکات، ئەو گەڕەکە کوردنشینانەی کە لەدوای ٢٠٠٣ وە دروستبوون، لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ نوسراوی فەرمی لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هات، کە ئەم گەڕەکانە بەزیادەڕۆیی ئەژمار ناکرێن و دەکەونە ناو ماستەر پلانی شارەوە.