چەند بڕیارێک بۆ ئیدارەی شنگال دەدرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

قائیمقامی شنگال رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ١٥رۆژ مۆڵەتی داوە، بۆ ئەوەی ئیدارەی شەرعی شنگال بگەڕێتەوە سەر كارەکانی خۆیان و ،ئەوانەیشی بە ناشەرعی هاتوون لابدرێن.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، مەحما خەلیل قائیمقامی قەزای شنگال، لە بارەی بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ گەڕانەوەی بۆ شنگال رایگەیاند”ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی شنگال چەند بڕیارێکی دەركردووە، کە دەبێت لەماوەی ١٥ رۆژدا ئەوبڕیارانەی ئەنجومەن جێبەجێبکرێن”.

قائیمقامی قەزای شنگال، لەبارەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت”ئەوانەی چونەتە سەر ئیدارەی شنگال، ناشەرعی و نایاسایین. بڕیار دراوە لە ماوەی ١٥رۆژدا ئیدارەی شەرعی كە ئێمەین، بگەڕێینەوە سەر کاری ئاسایی خۆمان. رێگای سحێلا و شنگالیش لەگەڵ كوردستاندا بكرێتەوە، هەروەها دابینیکردنی خزمەت گوزاریی بۆ شنگال”.

مەحما خەلیل دەڵێت”هەرکاتێک مەرجەکانیان جێبەجێکرا. ئەوکاتە ئێمە دەگەێێینەوە شنگال و دەستبەکارەکانی خۆمان دەکەینەوە، بەڵام ئەگەر مەرجەکانی ئێمە جێبەجێنەکرێت. ئەنجومەن سەد بڕیاری دیکەش دەربکات پێوەی پابەندنابین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com