نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عه‌بادی ده‌یه‌وێت كیانی هه‌ریمی كوردستان نه‌هێڵیت، به‌ڵام پلانه‌كه‌ی هه‌ر له ئیستاوه شكستی هێناوه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له دواین لێدوانی‌دا رایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكداو پێش نه‌ورۆز موچه‌ی به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی هه‌ریم ده‌نێرێت، به‌ڵام به‌پێی لێدوانی په‌رله‌مانتارانی كورد، عه‌بادی داوای میكانیزمی ناردنی موچه‌ی كردوه به‌جۆریك له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌ریمه‌وه نه‌بێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، سه‌باره‌ت به داوای عه‌بادی بۆ ریگایه‌كی نوێ بۆ ناردنی موچه، كه له‌ریگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نه‌بێت رایگه‌یاند، عه‌بادی و لایه‌نه شیعه‌كان باوه‌ڕیان به سیسته‌می فیدراڵی و هه‌رێم نه‌ماوه. ده‌یانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، چونكه عه‌بادی دەیەوێ مامه‌ڵه له‌گەڵ پارێزگاكان بكات. نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌بڕوای نه‌جیبه نه‌جیب، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر میكانیزمێكی قبوڵه، كه عه‌بادی له رێیه‌وه موچه بنێرێت، چونكه دۆخی ئابوری هاوڵاتیان باش نییە، به‌ڵام عه‌بادی به‌م هه‌نگاوه‌ی ناتوانێ هه‌رێم هه‌لوه‌شینیته‌وه. هەروەها ناتوانێ له موچه‌یه‌ك زیاتری به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت، چونكه لایه‌نه شیعه‌كان رازی نابن عه‌بادی به‌بێ رادەستکردنی نەوت، موچه بۆ هه‌رێم بنێرێت.