نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوه‌ته نێگه‌رانی و دانیشتنی هیچ سەرکردەیەک.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٠-٣-٢٠١٨، پاش چه‌ند جارێك له دواخستن بڕیاره جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆببێته‌وه و چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به بزووتنه‌وه‌كه تاوتوێ بكات .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به هۆكاری چه‌ند جارەی دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی و هه‌بونی نیگه‌رانی له‌ناو سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌دا، رایگه‌یاند، له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رنج و پیشنیار بۆ میدیا وشیوازی ئیشكردنی هەیە، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوه‌ته نیگه‌رانی و دانیشتنی هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك. ئه‌مڕۆ من به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانم نه‌كرد. به‌هۆی سه‌رقاڵیمه‌وه ئه‌گینا نیگه‌ران نیم.
عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك دەڵێت، ماوه‌یه‌كی زۆه به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆمه‌وه، كه‌م رێم ده‌كه‌وێته گرده‌كه. ئاگاداری ئه‌وه‌نیم نیگه‌رانی له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه هه‌بێت و بۆبێته هۆی كۆنه‌بونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.