لە هەولێر ماراسۆن بۆ گەیاندنی ئەم پەیامە بەڕێوەدەچێت

0

نوچەنێت
بۆ یادی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی هەولێر، ماراسۆنێک بەڕێوە دەچێت.

سبەی یەکشەممە ١١-٣-٢٠١٨، لە یادی راپەڕین و ڕزگارکردنی شاری ھەولێر ماراسۆنی (ئاشتی کوردستان) بە دروشمی (بەرەو ئاشتی) بەڕێوەدەچێت.

ئەم ماراسۆنە بە سەربەرشتی، ھەردوو ڕێکخراوی ماراسۆنی ئاشتی کوردستان، ئیبن مستەوفی و تیپی ھونەری کانی بۆت، بە سپۆنسەری تیشک نێت، کۆڕەک تیلیکۆم، پەیمانگەکانی نۆبل، کوردستان، ستادیۆم و  ھانزۆ گروپ بەڕێوە دەچێت.

کارۆخ ساڵح، ئەندامی دەستەی باڵای ماراسۆنەکە دەڵێت، سبەی یەکشەممە ١١-٣-٢٠١٨، بۆ یەکەمجار ماراسۆنی ئاشتی نێودەوڵەتیی کوردستان ئەنجام دەدەین. لەم ماراسۆنەدا، ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، بە ھەردوو ڕەگەز، ھەروەھا نوێنەری نێردە دیپلۆماسییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی و برایەتی بەشداری دەکەن.

ئەم ماراسۆنە بەگوێرەی ستانداردی جیھانییە، چونکە نیو ماراسۆنی 21 کم لەخۆ دەگرێت و بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی گەلی کوردستان بە ھەموو جیھان، ھاوڵاتییان و ھەوادارانی وەرزش و ئاشتی، دەتوانن لە ڕێگەی بەشداریکردن لە یەکێک لەم ڕاکردنانەدا پەیامی خۆیان بگەیەنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com