نوچەنیت
دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیەنێت، رێککەوتنێک دەکات کە لەبەرژەوەندی جیهانە.
بڕیارە مانگی ٥ی ئەمساڵ، دۆناڵد ترمپ لەگەڵ کیم جۆن ئون، بەمەبەستی وەستاندنی وەستاندنی یۆرانیۆم کۆببێتەوەو رێککەوتنێک ئەنجام بدەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، گەڵاڵەی رێککەوتنمان لەگەڵ کۆریای باکور ئامادەیەو ئەم رێککەوتنە بۆ جیهان زۆر باش دەبێت.
ترەمپ لە تویتێکدا دەڵێت، ئەگەر رێککەوتن لەگەڵ کۆریای باکور تەواو ببێت، سودی بۆ هەموو جیهان دەبێت.
لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە لە داهاتوودا کات و شوێنی ئەو کۆبوونەوەیە دیاری دەکرێت.