نوچەنێت
بۆ رێگری کردن لە سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عەفرین، شەڕڤانێکی گەنج گەنج خۆی بە هێزەکانی تورکیادا تەقاندەوەو دەڵێت، هیوادارم کەس بۆ ئەو شەهادەتەی من خەمگین نەبێت.
یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) لە راگەێندراوێكدا بڵاویكردەوە، شەڕڤانێك ناوى ئه‌حمه‌د ئه‌لوه‌لۆ ، ناسراو به ئیلان کۆبانێ له جندرێس چالاکى فیدایى ئه‌نجامدا.
لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، چۆن ئارین میرکان له به‌رخۆدانى کۆبانێ و ئا‌ڤێستا خابور له به‌رخۆدانى سه‌رده‌مى عه‌فرین، به چالاکى خۆیان بوونه رۆحى سه‌رکه‌وتن. به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ڤاڵ ئیلان کۆبانێ بووه درێژه‌پێده‌رى رێگه‌ى ئه‌وان، ئێمه به‌رده‌وامى به رێگه‌ى ئیلان کۆبانێ ده‌ده‌ین و سوپای تورکیا تێکده‌شکێنین.
گەنجە شەڕڤانەکە بەر لە خۆتەقاندنەوەی ڤیدیۆیەکی تۆمارکردووەو ديڵێت، ئەم کارەی من کورد‌و کوردستانە. هیوادارم کەس بۆ ئەو شەهادەتەی من خەمگین نەبێ.
ئەم کارەی ئەحمەد، لە جندرێس ئەنجامدراوەو خۆی بە سوپای تورکیادا تەقاندۆتەوە.