نوچە-ئانادۆڵ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاشكرای دەکات, لە داهاتوویەکی نزیکدا. بە هاوکاری بەغدا، ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەربڵاو لە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.
ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ، ئەمڕۆ هەینی، ٩ی مارس، لە سەر زاری بیناڵی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بڵاوی کردەوە، کە ئەم وڵاتە بە رێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی، هاوکارییەکی نزیکی لە گەڵ عێراق دژ بە داعش و پەکەکە هەیە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، جەختیشی کردەوە هەر کات پێویست بێت، ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە باکوری عێراق بەڕێوە دەبەن.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، هیوای خواست کە ئەم هاوکاریانەی نێوان ئەنقەرە و بەغدا لە داهاتودا بەردەوام بێت.