نوچە-سپۆتنیک
وەزیری دەرەوەی روسیا، بەرامبەر بە بڕیاری سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکور، بۆ دیدار و چاوپێکەوتنیان. هەڵوێستی وەرگرت.
سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وکیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، هەنگاوێکە بە ئاراستەی ئاشتی و هیوای خواستووە کە ئەم دیدارەی نێوان ترەمپ و کیم جۆن، چارسەریکردنی قەیرانی ئەتۆمی پیونگ یانگی بەدواوە بێت.
لاڤرۆف دەڵێت، دیداری نێوان ترەمپ و کیم جۆنگ، نابێ تەنگا بە گفتوگۆ قەیتس بمێنێتەوە، بەڵکو دەبێ زەمینەی لەبار بۆ چآرەسەری قەیرانی ئەتۆمی کۆریای باکور فەراهەم بکرێت.
پێشتر کۆشکی سپی رایگەیاندووە، لەیەکەم دەرفەتدا، سەرۆکانی ئەمریکا وکۆریای باکور کۆدەبنەوە.
هەواڵی ئەم دیدارە دوای ئەوە بڵاو بووەوە، کە بەرپرسی نوسینگەی ئاسایشی نیشتمانی کۆریای باشور لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.
سارا سەندەرز، گوتەبێژی کٶشکی سپی رایگەیاندووە، ترەمپ وەڵامی داواکاری سەرۆکی کۆریای باکور بۆ ئەنجامدانی دیدار و گفتوگۆ قبووڵ کردووە و، بڕیارە مانگی مەی کۆببنەوە.
بڕیارە لەم دیدارە مێژوویەدا، لەبارەی ئیاندەت بەرنامەی ئەتۆمی و موشەکی کۆریای باکور گفتوگۆ بکرێت.