نوچەنێت: تایبەت
جێگری سهرۆكی لیژنهی داكۆكی له مافی ئافرهتان له پهرلهمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەساڵی رابردوو ٧٠ حاڵەتی خۆکوشتن و ٥٠ حاڵەتی کوشتنی ئافرەتان لە هەرێم هەبوون.
٨ ی مارسی هەموو ساڵێک، وەکو رۆژی جیهانی ئافرەتان دیاریکراوە و ساڵانە لە جیهاندا بە شێوەی جیاواز یادی ئەو رۆژە دەرکرێتە، هەوەها لەو رۆژەدا چەندین چالای جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، كهژاڵ هادی، جێگری سهرۆكی لیژنهی داكۆكی له مافی ئافرهتان له پهرلهمانی كوردستان رایگەیاند “بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان، لەساڵی ٢٠١٧ خۆکوشتنی ئافرەتان لەهەرێمی کوردستان ٧٠ حاڵەت تۆمارکراون. هەوەها ٥٠ حاڵەتی کوشتنی ئافرەتان هەبووە، حاڵەتەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمدا لە هەڵکشاندایە”.
كهژاڵ هادی، هیواشی خواست ٨ ی مارس بۆ ساڵی ئاییندە دەرفەتێک بێت بۆ هاتنە پێشەوەی ئافرەتان بۆ ناو کایەکانی کۆمەڵگا و کەمکردنەوەی رێژەی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان. گوتیشی “ساڵی ٢٠١٧ ساڵێکی پڕ نەهامەتی و ناخۆشی بوو بۆ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بۆ ژنان”.
جێگری سهرۆكی لیژنهی داكۆكی له مافی ئافرهتان له پهرلهمان ئاماژەی بەوەشکرد، کە توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان گەیشتووەتە ئەو حاڵەتەی، کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا گرتەی ڤیدیۆیی ئەو ئافرەتانە بڵاو بکرێنەوە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان فەوزایان لەسەر دروستبکرێت، کە ئەوە یەکێکە لە خراپترین توندوتیژییەکان بەرامبەر ئافرەتان.