نوچەنێت: تایبەت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مان، حكومه‌تی هه‌رێمی سه‌رپشك نه‌كردووه له‌وه‌ی پابه‌ندی یاسایی بودجه‌ی عیراق بێت، یان خۆی نه‌وت هه‌نارده‌بكات.
له چه‌ند ڕۆژی رابردودا ، كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری به‌شداربوی دانیشتنه‌كه، په‌رله‌مانی كوردستان حكومه‌تی هه‌ریمیان سه‌رپشك كردووه له‌وه‌ی پابه‌ندی یاسای بودجه‌ی عیراق بێت، یان خۆی نه‌وت هه‌نارده بكات.
له لێدوانیكی تایبه‌ت به نوچه‌نیت، دکتۆر شیركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به سه‌رپشككردنی حكومه‌تی هه‌رێم له راده‌ستكردنی نه‌وته‌كه‌ی به به‌غدا، یان خۆی نه‌وت هه‌نارده بكات رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و نوینه‌رانی كورد له لیژنه‌ی دارایی و یاسایی په‌رله‌مانی عێراق، هیچ بڕیارێكی وه‌ها نه‌دراوه كه هه‌رێم سه‌رپشك بكرێت له پابه‌ندبون به یاسایی بودجه‌ی عیراق یان خۆی نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده بكات.
شێركۆ جه‌وده‌ت راشیده‌گه‌یه‌نیت،له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هیچ بڕیاریك نه‌دراوه چونكه ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ، كۆبونه‌یه‌كی راوێژكاری بوه و ته‌نها بیروڕا ئاڵوگۆركراوه.
شێركۆ جه‌وده‌ت دەڵێت، كۆبونه‌وه‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌ماهه‌نگیمان ده‌بێت، به‌ڵام هیچ كاتیك دیاری نه‌كراوه بۆ دووباره تاوتوێ كردنه‌وه‌ی یاسایی بودجه‌ی ٢٠١٨ی عێراق.