نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌ده‌غه‌كردنی ئاڵای كوردستان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركوك، قبوڵ ناكه‌ین.
به‌پێی زانیارییەکان، یه‌كێك له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی لایه‌نه كوردیه‌كانی كه‌ركوك كردووە. تییدا داوای كردوه، لایه‌نه كوردیه‌كان بۆ یادی نه‌ورۆز و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاڵای كورستان له كه‌ركوك هه‌ڵنه‌كه‌ن.
له لێدوانیكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محەمەد عوسمان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له پشكی كه‌ركوك له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ی لایه‌نێكی حه‌شدی شه‌عبی بۆ هه‌ڵنه‌كردنی ئاڵای كوردستان، بۆ نه‌ورۆز و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، تا ئیستا ئه‌و داوایه‌ی حه‌شدی شه‌عبیمان نه‌بینیوه، كه داوای قه‌ده‌غه‌كردنی ئاڵای كوردستان بكه‌ن له كه‌ركوك.
ئه‌گه‌ر داوایه‌كی له‌و شیوه‌یه‌مان لی بكرێت، هه‌رگیز قبوڵی ناكه‌ین. هه‌ڵوێستمان ده‌بێت، چونكه ئاڵای كوردستان موڵكی خه‌ڵكی هه‌ریمی كوردستانه، به سه‌رجه‌م پیكهاته‌كانه‌وهو ناكرێ قه‌ده‌غه‌بكریت.
پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ربه‌شێكی حه‌شدی شه‌عبی، بڕیاری له‌و شێوه‌یه‌یان دابێت. قبوڵ ناكرێت چونكه داوایه‌كی تاك لایه‌نه‌یه.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ٨-٣-٢٠١٨، لەرۆژی ٨ی مارس و جلی کوردی، رێگەنەدراوە قوتابیانی زانکۆ و قوتابخانەکان جلی کوردی بپۆشن. لەبەرئەوەی ویستوویانە بە جلی کوردییەوە بڕۆنە ناو خوێندنگەکان، مۆبایلەکانیشیان لێ سەندراوە.