دوو وڵات لە دژی ئێران رێککەوتن

0

نوچە-العربیە

جێگری یەکەمی شای سعودیە و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، رۆژی رابردوو کۆبوونەوە، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دەڵێن، لە دژی ئێران و بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستوەردانەکانی لە ناوچەکە، رێککەوتوون.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنیشینی سعودیە  وتێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە رووبە رووبوونەوەی ئێران و سیاسەتی ناوچەیی ئەم وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوڕان.

لەم دیدارەدا، کە رۆژی رابردوو ئەندام درا، هەردوو لایەن جەختیان لە سەر چارەسەری سیاسیانەی قەیرانی یەمەن و ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەم وڵاتە کردەوە.

گوتەبێژی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا راشیگەیاند، ریاز و لەندەن، لە هەوڵدان قەبارەی بازرگانی نێوایان لە ساڵانی داهاتوو بگەیێننە ٦٥ ملیار پۆند.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com