نوچەنێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٧-٣-٢٠١٨، ب نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵێۆزی ئەمریکا لە عیراق، کۆبۆتەوە. له دیدارەکەدا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی به‌شێكی بوو. باس له دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر – به‌غدا و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له كوێت و ،پلانی ئاوه‌ندانكردنه‌وه و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ به‌شداریكردن له‌م پرۆسه‌یه‌دا، كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه فاكته‌ری زیاتر چالاككردن و به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی بواری ئابوری له عێراق به گشتی و ئاسانكاری بۆ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرنه‌وه و ڕێگه خۆشكردن له‌به‌رده‌م كه‌رتی وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا بیانییه‌كان، له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ،قۆناغی دوای داعش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.