وەزارەتی خوێندنی باڵا بەمشێوەیە هاوکاری زانکۆ نوێیەکان دەکات

0

نوچەنێت:تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکەمان (٥٠) کورسى خوێندنى باڵا/دکتۆرا بەشێوازى سپلیسایت بۆ زانکۆ تازەکانی کوردستان دابین دەکات.

خوێندنى باڵا/دکتۆرا بەشێوازى سپلیتسایت، یەکێکە لە میتۆدە سەرکەتووەکانى خوێندنى دکتۆرا، بەجۆرێک کاندیدەکان لە یەکێک لە زانکۆکانى کوردستان تۆمار دەکرێت و، توێژینەوەکانیان لەلایەن دوو سەرپەرشتیارى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى سەرپەرشتى دەکرێت، هەروەک کاندیدەکان بۆ ماوەى یەک ساڵ پێویستە خوێندنەکەیان لە زانکۆیەکى پێشکەوتویى دەرەوەى وڵات بەسەربەرن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بەمەبەستى پەرەپێدانى تواناى مامۆستایانى زانکۆ تازەکانى هەرێمى کوردستان و، پڕکردنەوەى پێداویستییە ئەکادیمیەکانیان بەستافى زانستى، وەزارەتەکەمان (٥٠) کورسى خوێندنى باڵا/دکتۆرا بەشێوازى (سپلیسایت) لە بوارەکانى زانستە سروشتى و تەتبیقیەکان پێشکەش بە زانکۆ تازەکانى کوردستان دەکات”.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەڵێت “پڕۆسەى ئامادەکردن و راگەیاندنى پڕۆپۆزەڵەکان و رێکخستنى پێشبڕکی پێشکەشکاران بەپێى یاسا و رێنماییەکانى خوێندنى باڵا/دکتۆرا بەشێوازى (سپلیتسایت) لەلایەن زانکۆکانەوە رێکدەخرێت”.

 ناوبراو هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، تەواوى بودجەى ئەو پڕۆژانەش لەسەر ئەرکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دابین دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com