نوچەنێت: تایبەت
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ (چوارشەممە ٧-٣-٢٠١٨)، له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی پێشووی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراق، یه‌كه‌م گه‌شتی عومره‌كاران بۆ وڵاتی سعودیه ئه‌نجامدرا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، دانا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییەكانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگەیاند “کاتژمێر ٢ی شەوی رابردوو، یە‌كه‌مین گه‌شتی عومره، كه ژمارەیان ١٦٨ عومره كاربوون، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه راسته‌وخۆ بۆ وڵاتی سعودیه ئەنجامدرا”.
دانا محه‌مه‌د، لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت “به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراقی بە ئێمەی داوە، ئەم گەشتانە تەنها بۆ عەمرەکارانە، بەڵام ئێمە وەکو گەشتی ناوخۆی مامەڵەی لەگەڵ دەکەین”.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییەكانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، گەشتی عومرەکاران کاتی بۆ دیاری نەکراوە، کە تاکو کەی بەردەوام بێت.