نوچەنیت: تایبەت
به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قائیمقام و فه‌رمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ قه‌زایی مه‌خمور کراوە.
له دوای روداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو. قائیمقامیه‌ت و فه‌رمانگه حكومییه‌كانی قه‌زای مه‌خمور له شاره‌كه كشاونه‌ته‌وە و به داگیركراوی ده‌زانن. مەرجییان بۆ گەڕانەوە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی قەزاکەیە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ره‌شاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێم بۆ مه‌خمور رایگه‌یاند، له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، قائیمقام و بەڕیوەبەری ناحیەکان، كۆبونه‌وه‌یەكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ پاریزگاری موسڵ و سه‌رۆكی ئه‌نجومەنی پاریزگای موسڵ و به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نجامدا. بەرپرسەکەی یەکێتی دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا برایری گه‌ڕانه‌وه‌ی قائیمقام و فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ قه‌زای مه‌خمور درا.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی ئەوەشی راگەیاند، چاوه‌ڕێین رێككه‌وتنه‌كه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی و قائیمقامی مه‌خمور، بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به زوویی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی رایوایە، گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مه‌خمور، هه‌نگاوێكی باشه و پیشوازی لێده‌كه‌ین، چونكه جێهێشتنی ئه‌و ناوچانه، رێگا بۆ به‌عه‌ره‌ب كردن و كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد له‌و ناوچانه خۆش ده‌كات.