نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، درێژنه‌كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان هه‌نگاوێكی پیشبینی نه‌كراوی سه‌رۆكایەتی په‌رله‌مان بوو. ئیمه له‌گه‌ڵ وه‌لانانی پشوی په‌رله‌مانین، بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌ندێ یاسای گرنگ.
رۆژی سێشه‌مه ٣-٦-٢٠١٨، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌رزی پشوی په‌رله‌مانتارانی راگه‌یاند. تا رۆژی ٦-٥-٢٠١٨ده‌كه‌وێته پشو، هیچ كۆبونه‌وه‌یەكی ئاسایی سازناكات.
له لیدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، به‌هار مه‌حمود په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به‌درێژنه‌كردنه‌وه‌ی وه‌رزی یاسا دانانی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، وه‌ك په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، لامان شۆك بوو كه له- له‌وحه‌ی په‌رله‌مان پشوو بۆ په‌رله‌مانتاران راگه‌ێندار.
له هۆڵی په‌رله‌مان نه‌خرایه ده‌نگدانه‌وه، كه ده‌بوایه به ده‌نگی په‌رله‌مانتاران ئه‌و بڕیاره بدرایه نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
به‌هار مه‌حمود راشیده‌گه‌یه‌نیت، کە له ماوه‌یه‌كی نزیكدا وه‌ك په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، داوای دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای چاكسازی دەکەین، كه خه‌ڵك داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌ی كردوه. به تایبه‌ت بڕگه‌ی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتار و پله‌باڵاكان.
به‌هار مه‌حمود ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سه‌رۆكایه‌تی ئێستای په‌رله‌مان، له ئیداره‌دانی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان شاره‌زانین و هه‌ڵە‌ی زۆریان هه‌یه. ئه‌گەرنا هه‌ندێ بابه‌ت پێویستی به راوێژی په‌رله‌مانتاران هه‌یه. نابێ تاك لایه‌نه بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ن.