نوچەنیت: تایبەت
سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌یدسادق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكخراوی(جی ئای زێدی)ی ئه‌ڵمانی، ره‌زامه‌ندی بۆ خەرجکردنی پاره بۆ پڕۆژه‌یه‌كی قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ربڕیوه.
رێكخراوی(جی ئای زێد)ی ئەڵمانی، بڕیاریداوە، بە ببڕی ٤٧٠ ملیۆن دۆلار، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له سنوری پارێزگای سلیمانی، هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان، خه‌رج بكات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، نه‌به‌رد حه‌سه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌یدسادق، سه‌باره‌ت به ره‌زامه‌ندی ریكخراوێكی بیانی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی قه‌زای سه‌یدسادق رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك شاره‌وانی سه‌یدسادق، ده‌رخسته‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریمان له رێگه‌ی بەڕێوەبە‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانییه‌وه پیشكه‌شی ریكخراوی(جی ئای زێدی) ئه‌ڵمانی كرد. ئه‌وه‌بوو ریكخراوه‌كه ده‌رخسته‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ئاو-وئاوه‌ڕۆی قبوڵكرد و سه‌ردانی پڕۆژه‌كه‌یان كرد. ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه دا.
نه‌به‌رد حه‌سه‌ن دەڵێت، بریاره ڕۆژی پینج شه‌ممه له بەڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی، گرێبه‌ستی ده‌ستكردن به كاركردن له پڕۆژه‌كه، واژوو بكرێت و بچیته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سەبارەت بەتێچووی پڕۆژەکە، سەرۆکی شارەوزنی گوتی، ئه‌و پڕۆژه‌یه نزیكه‌ی ٧٠ ملیۆن دیناری له‌لایه‌ن ریكخراوه‌كه‌وه بۆ ته‌رخان كراوه.