نوچەنێت
فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) تیرۆر کرا و تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە هەفتەی ڕابردوودا بۆمبێکی لاستیکی بە ئۆتۆمبێلی سەلاح ڕەحمانی، کادیری دیاری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)وە لکێنرا و لەبەردەم ماڵەکەیاندا تەقییەوە، بەهۆیەوە سەباح کە کوڕی سەڵاح ڕەحمانییە، شەهید بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو لە گوندی (هەرتەل) سەر بە شارەدێی سەروچاوە لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی، قادر قادری، فەرماندەی پێشمەرگەی حزبەکە، بە فیشەک کوژراوە و تەرمەکەی لەلای ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.
