ئەمڕۆ یادی راپەڕینی خەڵکی سلێمانییە

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی راپەڕین دوو رۆژ پێشتر لەرانیەوە دەستیپێكردبوو، رۆژی ٧ی ئازاری ١٩٩١ خەڵكی سلێمانی بەپشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە لەدژی دامودەزگاكانی رژێمی بەعس راپەڕین و هەموو ساڵێک ئەم یادە دەکرێتەوە.

خەڵكی راپەڕی و سەرباری ئەو زوڵم ‌و ستەمەی لەسەر دەستی بەعسییەكان چەشتبوویان، بەڵام پێچەوانەی رەفتاری ئەوان رێزیان لەدیلەكان گرتووە و تەنانەت لە مزگەوت‌ و شوێنەكانی تر‌ و لەناو ماڵەكانیشدا تیماریان كردوون”. 

ڕاپەڕینی١٩٩١، یان ڕاپەڕینە مەزنەکە ناسراو بە (ڕاپەڕین) بریتی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی خەڵکی کوردستانی باشوور لەدژی ڕژێمی بەعس بە پاڵپشتیی ھێزە چەکدارەکانی بەرەی کوردستانی کە ئەوکات لەدژی حکوومەتی بەعس خەباتیان دەکرد و ئەمڕۆ چوارشەممە ٧-٣-٢٠١٨ یادی ٢٧ ساڵەی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری سلێمانییە.

لە ٧ی ئازاری ١٩٩١دا جەماوەری شاری سلێمانی ڕاپەڕین و ھەر زوو ھەڵیان کوتایە سەر بنکەی حامیەیی پۆلیس و بەر دەرکی سەرا و ئازادیان کرد، ھەروەھا بۆ بەیانی ٨ی ئازار قەڵای ئەمنە سوورەکەی سلێمانی و سەر بازگەی سەلام و پادگاکانی سەر چیای ئەزمەڕیان کۆنتڕۆل کرد بە جۆرێک بە ھەزاران سەرباز خۆیان دا بەدەستەوە و دەیان پلەدار و پیاوانی ڕژێم کوژران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com