نوچەنێت:تایبەت
لیژنهی كاروباری ژنان له پهرلهمانی كوردستان، داواكاری بهدواداچوون و دۆزینهوهی ژنانی ئێزدی ونبوی شهڕی داعش، بە كونسوڵخانهی وڵاتان له ههرێمی کوردستان راگەیاند و داوای چارهنوسیان دهكات.
ئەمڕۆ سێشەممە٦-٣-٢٠١٨، بە سهرپهرشتی جەعفەر ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمان، لیژنهى داکۆکیکردن له مافهکانى ئافرهت لە پەرلەمانى کوردستان، به ئامادهبوونی فهلاح مستهفا، بهرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان، لە تەلارى پەرلەمان، لەگەڵ نوێنەرى وڵاتان لە هەرێمى کوردستان، کۆبوونەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، کەژاڵ هادی، جێگرى سهرۆكى لیژنهى بهرگرى لەمافەکانى ئافرهتان لەپەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند”ئهمڕۆ كۆبونهوهیەک لە نێوان لیژنهی كاروباری ژنان، له پهرلهمانی كوردستان و كونسوڵخانهی وڵاتان له ههرێمی كوردستان، بهڕێوهچوو. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەپرسی ژنان، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک پرسی دیکە باسکرا، تیایدا داواكاری و پەیامی خۆمان پێ راگەیاندن، لەبارەی دیاری کردنی چارەنوس و، دۆزینهوهی ئهو ژنانهی تا ئێستا لەدەستی داعشدان”.
کەژاڵ هادی دەڵێت”تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، باسکردن بوو لە دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان لەناوچە جێناکۆکەکان، لەدوای روداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووە، لایەنی نێودەوڵەتی بەپێی پێویست نەهاتوونەتە سەرخەت. لەسەر ئەو پێشێلکاری و تاوانانەی لەبەرامبەر ژنان و منداڵان ئەنجامدراوە، هەروها ئاوارەکانی خورماتو کە لە دۆخێکی خراپدا دەژین”.
جێگرى سهرۆكى لیژنهى بهرگرى لەمافەکانى ئافرهتان لەپەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەگرنگی کۆبوونەوەکە دەکات و دەڵێت”وەکو لیژنەی داکۆکیکردن لەمافەکانی ئافرەتان، بەپێویستمان زانی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم کونسوڵخانەی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان ئەنجامبدەین. لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک بابەتی گرنگ هەیە، کە پەیوەندی بەپرسی ئافرەتانەوە هەیە، ئامانجمان هەبوو لەم کۆبوونەوەیە”.
سەبارەت بە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پەرلەمانتارەکە گوتی” تەوەرێکی ترمان باسکردن بوو لە وەی کە بەغدا شەڕی بڕینی قوتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات. پێمان گوتن، کە ئەوان لەم بابەتەدا کەمتەرخەم بوونە و دەبوو بێنە سەرخەت و رۆڵی دبلۆماسی خۆیان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ببینیایە”.
باس لە ژنانی ونبووی ئێزدی دەکرێت
0
Share.