نوچه‌نێت: تایبەت
بەڕێوەبەری راگه‌یاندنی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بریاره سبه‌ینێ عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌شته‌كانیان بۆ وڵاتی سعودیه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، به‌غدا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا داخستووه، بڕیاره له سبه‌ینێ یەوه گه‌شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ عومره‌كاران ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، هه‌ڵگورد سه‌مه‌د، به‌ڕێوەبه‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوبەه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ریم بۆ عه‌مره‌كارانی هه‌ریم رایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ چوار شه‌ممه ٧/٣/٢٠١٨ عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ست به گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌نه‌وه.
هه‌ڵگورد سه‌مه‌د ئاشكراشی كرد، عومره‌كارانی هه‌رێم راسته‌وخۆ له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چنه وڵاتی سعودیه، ره‌تی كرده‌وه سه‌ره‌تا عومره‌كاران بچنه به‌غدا، پاشان به‌ره‌و سعودیه له رێگه‌ی ترانزێته‌وه بێت.
سه‌باره‌ت به نرخ و كاتی گه‌شته‌كه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره گوتی، له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ئه‌وه‌ش یه‌كلا ده‌بێته‌وه. تائێستا نرخ و كات به ته‌واوی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.