نوچەنێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایدەگەیەنێت، هه‌وڵه‌کانیان ته‌نیا سنووردارنین به چیك و ئه‌ڵمانیا، بەڵکو بچێته هه‌ر شوێنێك وازی لێناهێنین و ناهێڵین بحەسێتەوە.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم، دوای ئەوەی لەلایەن تورکیاوە خرایە لیستی تیرۆر، رۆژی یەکشەممە ٢٥ی شوبات لەسەر خواستی ئەو وڵاتە لە پراگی پایتەختی چیك دەستبەسەرکرا. دوو رۆژ دواتر دادگای چیک ئازادی کرد. ئێستا ساڵح موسلیم لە ئەڵمانیایە، لە رۆژی هەینی ٢-٣-٢٠١٨، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له وه‌زاره‌تی دادی توركیا نووسراوێكی سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی ناوبراو ره‌وانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئەو وڵاتە كردووه.
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌به‌رده‌م باره‌گای گشتی ئاكپارتی له ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و له‌باره‌ی راده‌ستكردنی ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی په‌یه‌ده رایگەیاند “رۆژی سێشەممە کاتژمێر ١٢:٣٠ له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ زیگمار گابرێل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانیش قسه‌كردن ده‌بێت له‌سه‌ر داواكاریی راده‌ستكردنی ساڵح موسلیم”.
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی “ئه‌م هه‌وڵانه‌مان ته‌نیا سنووردار نین به چیك و ئه‌ڵمانیاوه، ساڵح موسلیم بچێته هه‌ر شوێنێك وازیلێ ناهێنین. له توركیا بڕیاری دادگا هه‌یه و بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌یه، وه‌ك به‌رپرسیاری هێرشه تیرۆریستییه‌كان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژە بەوە دەدات، کە هه‌ردوو وه‌زاره‌تی داد و ناوخۆ و به ها‌وئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن. وازی لێ ناهێنین بچێته هه‌ر شوێنێك با بچێت. داواده‌كه‌ین ئه‌و وڵاتانه ئه‌وەمان راده‌ستبكه‌ن. به بڕیاری پێویستی ده‌ستگیركردنییه‌وه، هه‌موو بڕیاره‌كان به‌شێوه‌یەکی فه‌رمی بۆ وڵاتان ده‌نێرین. ئیدی ناهێڵین بحه‌سێته‌وه”.