پشکی هەرێم لە بودجەی عیراق بۆ ئەم رێژەیە بەرز دەبێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

حكومه‌تی فیدرالی عیراق، ره‌زامه‌ندی‌ نیشانداوە به‌ زیادكردنی‌ بڕی‌ یه‌ك تریلیۆن دینار بۆسه‌ر پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت “زیادکردنی ئەوە بڕە پارەیە بەشی پێویستی هەرێمی کوردستان پڕناکاتەوە”.

لە بودجەی گشتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان، بە ١٢،٦٧% دیارایکراوە، دوای چەندین کۆبوونەوە و هەڵوێست وەرگرتنی فراکسیۆنە کوردییەکان لەبەرامبەر کەمکردنەوەی پشکی هەرێم بۆ ئەو بڕە، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رەزامەندی نیشاندا بە زیادکردنی بڕی یەک تریلیۆن دینار بۆ پشکی هەرێم، بەمەش به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌بێته‌ ٧ تریلیۆن و ٥٩٧ ملیار دینار واته‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌گاته‌ ١٤%.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەجیبە نەجیب، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی زیادکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ پشکی هەرێم رایگەیاند “عەبادی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر زیادکردنی بڕی یەک تریلیۆن دینار بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق، بەڵام زیادکردنی ئەوە بڕە پارەیە بەشی پێویستی هەرێم پڕناکاتەوە، تەنانەت بەشی دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش ناکات بە تەواوی”.  

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی رونیشیکردەوە، کە بە زیادکردنی یەک تریلیۆن دینار بۆ پشکی هەرێم، به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان لەبودجەی گشتی عێراق ده‌بێته‌ ٧ تریلیۆن و نیو دینار.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com