
عێراق بوونی ئامێری هه‌واڵگری ئیسرائیلی له‌ناو فڕۆكه‌ی F16 ئاشكراده‌كات
نوچەنێت. NRT
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه هێزی ئاسمانی عێراقی ئامێرێكی تۆماركردنی زانیاری دروستكراوی ئیسرائیلی له‌ناو فڕۆكه‌ی F16 دۆزیوه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی “2” ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی عێراق له رێگه‌ی ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وانیه‌وه نامه‌یه‌كی بۆ كۆمپانیای “لوكهید مارتن” ی ئه‌مه‌ریكی ناردووه كه فڕۆكه‌ی F16 دروستده‌كات به‌هۆی بوونی ئامێرێكی دروستكراوی ئیسرائیل له‌ناو ئه‌و فڕۆكانه‌دا.
له‌نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه فرۆكه‌ی F16 له ریزی هێزی ئاسمانی میسر‌و توركیا‌و عومان و عێراق ئامێرێكی تۆماركردنی زانیاری تێدایه كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دروستكراوه.
به‌پێی نامه‌كه ئامیره‌كه له‌جۆری TEAC و تایبه‌ته به تۆماركردنی زانیاری له‌كاتی سوڕانه‌وه‌ی فرٍۆكه‌كه به‌ئاسماندا و له‌لایه‌ن كۆمپانیای RADA ئیسرائیلی دروستكراوه.
ته‌له‌فزیۆنه ئیسرائیلییه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كه هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر نامه‌كه‌ی عێراق نه‌كردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕینی ئه‌و ئامێره به ئامیری دروستكراوی ئه‌مه‌ریكی تێچونی زۆر ده‌وێت بۆیه له‌و باره‌یه‌وه بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.