نوچەنێت
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای کرد، لە پەرلەمانی عێراق، بڕە پارەیەك بۆ موچە و خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زیاد کراوە.
د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیاندراوێكدا ئاشکرا کرد، کە ”ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەران، تەرخانکراوی موچە و خانەنشینی بۆ موچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە بری ٣٣٤ ملیار دینار، بۆ ٤١٨ ملیار دیناری مانگانە زیاد کرا“.
بەرپرسەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ”تەرخانکراوی ھێزەکانی پێشمەرگە بەجیا لە تەرخانکراوی خەرجییە سیادییەکانی عێراق بۆ ھێزەکانی وشکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری فیدڕال خەرج دەکرێت“.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە شەقامی هەرێمی کوردستاندا کاردانەوەیەکی توند بەرامبەر بە پەرلەمان و حکومەتی عێراق دروستبوو، لەسەر تێپەڕاندنی بودجەی عێراق بەبێ ڕەزامەندیی کورد و دیاریکردنی ڕێژەی ١٢.٦% وەک پشکی هەرێمی کوردستان.