نوچەنێت
مەرجەعێکی شیعە، فەتوایەک لە بارەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەردەکات و هەواڵی راگرتنیان دەدات.
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی شیعە لە عێراق، فەتوایەك لەبارەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەردەکات. تێیدا ناوزڕاندنی بڕواداران و بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندە و درۆ، لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە ناشیاو دەزانێت.
نوسینگەی سیاستانی، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ناوزڕاندنی بڕواداران و بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندەی ناڕەوا لە دژیان. لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەر شوێنێكی دیكە، دروست نییە.
ئەم فەتوایە لە کاتێکدایە، کە چەندین بڵاوكراوە و ڤیدیۆی پەیوەندیدار بە ژیانی تایبەت و کۆمەڵایەتی هاووڵاتیان، بە-بەرپرسانی سیاسیشەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرانەوە، ئەماەش بووەتە هۆی ئەوەی مەرجەعییەت هەوڵی راگرتنیان بدات.