نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مان ده‌توانێت مانگێك ته‌مه‌نی یاسادانانی خۆی دریژبكاته‌وه و پشوه‌كه‌ی دوابخات. بۆئەوەی بتوانن یاسای چاكسازی هەمواربکەنەوە.
به‌پێێ ساڵنامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاره له سبه‌ینێ ٦-٣-٢٠١٨، په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته پشوی یاسادانانه‌وه و هه‌تا ڕۆژی ٦-٥-٢٠١٨، ئه‌مه‌ش ده‌بێته كۆسپ له به‌رده‌م هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی، بۆیه بۆماوه‌ی مانگێك. داوای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شێركۆ حه‌مه ئه‌مین په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به دروستبونی كۆسپ له به‌رده‌م هه‌واركردنه‌وه‌ی یاسایی چاكسازی به‌هۆی پشوی په‌رله‌مانه‌وه رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی مانگێك ته‌مه‌نی خۆی درێژبكاته‌وه و پشوه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه. ئێمه وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین کە به زووی یاسایی چاكسازی هه‌مواربكه‌ینه‌وه و تێی په‌ڕێنین. له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یاسا دانانی په‌رله‌مانین.
شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین راشیده‌گه‌یه‌نێت، یاسا چاكسازییه‌كه‌ی په‌رله‌مان، یاسایه‌كی باشه و هه‌ندێك تێبینی كه‌می له‌سه‌ره. هیوادارین به زووی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی كه تێیدایەو خه‌ڵك داوای كردوه چاكبكرێت و بخریته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه