نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عه‌بادی به‌ڵینی داوه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێم، بنێرێت.
دوای چه‌ندین جار له به‌ڵینی عه‌بادی، بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، له ئیستادا ده‌نگۆی ناردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه بڵاودەبێتەوە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، حه‌یده‌رعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقدا، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌ره‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێم، ده‌نێریت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا.
مه‌سعود حه‌یده‌ر راشیده‌گه‌یه‌نێت، عه‌بادی به‌ڵێنی داوه هه‌تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه واته ١٥-٣-٢٠١٨، موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێم بنێرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا ئیمه و خه‌ڵكی كوردستان، چاوه‌ڕێین عه‌بادی به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته سه‌ر و موچه بنێریت.