نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان خوازیارە له هه‌موو رووێکەوە به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا لەگەڵ کۆماری چین پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن، ئاماده‌ییش بۆ هه‌ر هاوكاری و كارئاسانییه‌ك نیشاندەدات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٤-٣-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ تان بانگلین، كونسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری کۆبووەوە. بانگلین به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و بۆ ماڵئاوایی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بانگلین خۆشحاڵی خۆی بە كاركردن له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی ده‌ربڕیوە و دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و چینی دووپاتكردووەتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بانگلین سوپاسی خه‌ڵك و حكومه‌ت و هه‌موو ده‌زگاكانی هه‌رێمى كوردستانی كردووە كه له‌ماوه‌ی كاركردنیدا هاوكاری و ئاسانكاریی زۆریان پێشكه‌شكردووه. هیوایشی خواستووە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چینی میللی له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌یان پێبدرێت، به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا.
لەبەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی بانگلینی کردووە بۆ ئه‌و كارانەی لەماوه‌ی رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداون، کارەکانی بەباش وەسفکردوون، بەجۆرێک كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا هەبووە.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئەوەی جه‌ختیكردووەتەوە، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هاوكاری و كارئاسانی بۆ كونسوڵی نوێی كۆماری چین به‌رده‌وامده‌بێت، خوازیاری ئه‌وه بووە په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا له هه‌موو رووێکەوە به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا په‌ره‌ی زیاتریان پێبدرێت، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر هاوكاری و كارئاسانییه‌ك نیشانداوە.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، چه‌ند بابه‌تێكی دیکەی په‌یوه‌ست به ره‌وشی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکراون.