نوچەنێت: تایبەت
رۆژی سێشه‌ممه ٦-٣-٢٠١٨ ، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە. سکرتێری ئەنجومەنەکە دەڵێت”کۆبونەوەکە بەمەبەستی دەنگدانە، بۆ چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی و قائیمقامێک و بەڕیوەبەری ناحیەیەک لەسنوری پارێزگای سلێمانی”.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتیانەی بڕیارە گۆڕانکارییان تێدابکرێت، بریتین لە جێگری پارێزگاری سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، مه‌هدی مه‌حمود، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند”بڕیارە رۆژی سێشه‌ممه ٦-٣-٢٠١٨ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات. تێیدا ده‌نگ به چه‌ند پاڵێوراوێك بۆ شه‌ش پۆست له سنوری پارێزگای سلێمانی، ده‌درێت”.
مه‌هدی مه‌حمود دەڵێت”له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا، ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و په‌سه‌ندكردنی پاڵێوراو بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یەک ده‌درێت”.