نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ینێت، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق تێپەڕێندراوەو و به كورد ناگه‌ڕێندرێته‌وه. هاوكات باس له كارتی سه‌رۆككۆماریش ده‌كات بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه.
له كۆتا كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ به‌بێ كورد تێپەڕێندرا، دوای بێهیوابوونی کورد لە بەغدا، باس له كارته‌كانی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه، دەکرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌رده‌لان نوره‌دین په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌تبە- به‌كارهێنانی كارتی سه‌رۆككۆمار كه كورده، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی بودجه رایگه‌یاند، پڕۆژه یاسایی بودجه به زۆرینه تیپه‌رێندراوه و كورد ناتوانێ پڕۆژه‌كه ره‌تبكاته‌وه.
ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین راشیده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆككۆماری عێراق، ناتوانێ پڕۆژه یاسایی بودجه ره‌تبكاته‌وه چونكه به‌پێی ده‌ستور ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کە سه‌رۆك كۆماری عێراق، ته‌نها ده‌توانێت پڕۆژه یاساكه ئیمزا نه‌كات. له‌ماوه‌ی ١٥ ڕۆژدا، ئه‌گه‌ر سه‌رۆككۆمار پرۆژه‌كه‌ش ئیمزا نه‌كات به په‌سه‌ندكراو داده‌نرێت.