نوچه‌نێت: تایبەت
جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشکرای کرد، كه سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان كۆده‌بێته‌وه و رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی راده‌گه‌یه‌نێت. گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیش دەڵێت “تائێستا هیچ بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه نه‌دراوه”.
زوبێر عوسمان، جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی نیشتمانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌سیبووك رایگه‌یاند، كه “دوێنێ سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و لێپرسراوی كۆمسیۆنه‌كان له ده‌باشان به‌سه‌رپه‌رشتی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، عادل موڕاد و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، له‌تیف نێروه‌ی، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به دیاریكردنی رۆژی كۆنگره له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتییه‌وه، هاوكات ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له سبه‌ینێ دا بۆ دیاریكردنی رۆژی كۆنگره رایگه‌یاند: تائێستا هیچ بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه نه‌دراوه و ناتوانم هیچ زانیاره‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بلاوبكه‌مه‌وه.
هاوكات هه‌ر تایبه‌ت به‌و پرسه بلیسه جه‌بار فه‌رمان، به نوچه‌نێت-ی گوت، من ئاگاداری ئه‌وه نیم سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سازبكریت. گوتی، ئێستا له به‌غدام.