لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک، لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتن

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لایەنەکان گەیشتونەتە رێککەوتنێکی شەش خاڵی، بۆئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لەکەرکوک ئەنجامبدرێت.

بەهۆی ناکۆکی لایەنەسیاسییەکانی کەرکوک، لەسەر پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ، ماوەی زیاتر لە ١٣ ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکە بەڕێوەنەچووە. لەم خولەی پەرلەمانیشدا، هەوڵدراوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەن، لەپەرلەمان پەسەندبکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، محەمەد عوسمان  ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگان لەکەرکوک رایگەیاند”دوای  ١٣ ساڵ کۆڕ و کۆبوونەوە بە ناو بژیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند بەرپرسێکی عێراقی و کوردستانی، سەرەنجام دوای زیاتر لەسەد کۆبوونەوە، لایەنە کان گەیشتینە رێککەوتنێکی شەش خاڵی، بۆئەوەی هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لەکەرکوک ئەنجامبدرێت”.  

ناوبراو جەختی لەوەکردەوە، کەئەو خاڵانەی لەسەری رێککەوتون لەبەرژەوەندی هەموولایەکە، لەوانە”پێداچونەوە بەتۆماری دەنگدەران لە پارێزگای کەرکوک بکرێت و، دابەشی دەسەڵاتەکان لەپارێزگای کەرکوک ئەنجامبدرێت، کەپێشوتر ئێمە ئەوەمانکردوە، دابینکردنی کورسییەکی کۆتا بۆمەسیحییەکان لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، هەروەها ئەنجومەنی پارێزگا، دەسەڵاتی ئەوەی نەبێت بڕیار لەسەر چارەسنوسی پارێزگای کەرکوک بدات و یاساکە تەنها بۆ خولێکی هەڵبژاردن بێت لەکەکوک، واتە چوار ساڵ”.

هەروەها گوتی”یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ٥٣ ماددە پێکهاتووە، سەرجەم مادەکانی کاتی خۆی پەسەندکرابوو. جگەلەماددەی ٣٧ کە پەیوەندی بە پارێزگای کەرکوکەوە هەبوو، دوێنی یەکلایمان کردەوە بۆ ئەوەی کەرکوک بەشداری هەڵبژاردنەکانی ٢٢-١٢ بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com