نوچەنێت
ژمارەیەک لە چالاکانى مەدەنى، لە هەولێر و سلێمانی، دژى بڵاوبوونەوەى ئەو گرتە ڤیدیۆىەکەی کۆمەڵێک دەستبەسەرکراو گردبوونەوەو، داوای بەسزا گەیاندنی ئەو کەسانەیان کرد کە ئەم کارەیان ئەنجامداوە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە هەولێر، باندێک لەلایەن کارمەندێکى دەزگا ئەمنییەکانەوە بەناوی لێکۆڵینەوە ناوی سیانی و تەواوی وێنەی کەسەکانیان لە ڤیدیۆیەکدا بلاوکراوەتەوە.
چالاکانی مەدەنی، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا، داواکارییەکانى گردبوونەوەکەىان خستەڕوو، داواى دەستبەجێ سڕینەوەى گرتە ڤیدیۆییەکەى کرد، کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە.
هەروەها دەشڵێن، ناکرێت و نابێت گرتەى تۆمەتبار بڵاوبکرێتەوە، لەکاتێکدا لەقۆناغى لێکۆڵینەوەدایە، چونکە تۆمەتبار بێ تاوانە، هەتا تاوانەکەى بەسەردا دەسەپێت.
لەبەشێکى ترى داواکارییەکانیاندا، داوایان کردووە ڕێوشوێنى یاساى دژى ئەو کەسانە بگیرێتەبەر، کە گرتەکەیان تۆمارکردووە و دواتریش بڵاویان کردووەتەوە و هەروەها گەیاندنیان بەسزا بۆ دووبارە نەبوونەوەى ئەوکارە.
لەبەشێکى ترى بەیاننامەکەیاندا، داواى پاراستنى ژیان و سەلامەتى ئەو کەسانە کراوە، کە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتوون، شوێنى پارێزراوییان بۆ دابین بکرێت.