نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕۆژه چاكسازییه‌كه ده‌كات بۆ په‌رله‌مان، چاوه‌ڕی ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌كه دووباره به گۆڕانكاریه‌وه په‌سه‌ند بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٤/٣/٢٠١٨ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕۆژه چاكسازیه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مان راگه‌یاند.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فه‌رحان جه‌هه‌ر په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕۆژه چاكسازیه‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان رایگه‌یاند: وه‌ك فراكسیۆنی پارتی پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕۆژه په‌سه‌ندكراوه‌كه ده‌كه‌ین بۆ په‌رله‌مان، پێشتریش به‌نده تێبینیم له‌سه‌ر هه‌ندێک له بڕگه‌كانی هه‌بووه و ده‌نگم به هه‌ندێ بڕگه‌ی پڕۆژه‌كه نه‌داوه.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر راشیده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌كه هه‌موار بكرێته‌وه و ئه‌و داواكاریانه‌ی هاوڵاتیانی تێدا جێبكه‌ینه‌وه، كه ناڕه‌زایه‌تیان له باره‌وه ده‌ربریبوو.