رۆژی کۆنگرەی یەکێتی دیاری دەکرێت

0

نوچەنێت

جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی ئاشکرای دەکات، کە کاتی بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی دیاری دەکات. 

ئەمە لە کاتێکدایە، کە پێشتر کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە وەڵامی نامەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دا، لە نامەیەکیدا، بنەماڵەی ناوبراوی بە قۆرغکاری دەسەڵاتەکانی یەکێتی دانا و رایگەیاند “دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، بنەماڵەکەی رێککەوتنیان لەگەڵ ئەولا و ئەملا کردووە، کە ئیحراجییەکی زۆری حزبی و نەتەوەیی بۆ یەکێتی دروست کردووە”.

زوبێر عوسمان، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، کە لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە ٣/٣/٢٠١٨ی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی و عادل موراد،  سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی ئەو حزبە ماڵی تاڵەبانی، کۆ بوونەوە.

زوبێر عوسمان دەڵێت، لەو کۆبوونەوەیەدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و عادل موراد، رێککەوتوون لەسەر ئەوەی، رۆژی دووشەممە ٥/٣/٢٠١٨ کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجومەنی ناوەند بە ئامادەبوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەنجام بدەن و کاتژمێر ٣ـی دوای نیوەڕۆی هەمان رۆژیش، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کاتی بەستنی کۆنگرەی حزبەکە، کە دەکەوێتە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، رابگەیەندرێت.

جێگەی ئاماژەیە، کە ئەو هەوڵەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و عادل موراد بۆ دیاریکردن و راگەیاندنی کاتی بەستنی کۆنگرە بەبێ بەشداریپێکردنی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com