نوچەنێت
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێی کوردستان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت، رۆڵی هەرێمی کوردستانیش لە پاراستنی مافی تاک و پێکهاتەکان بەتایبەت لەو ناوچانەی شەڕیان لێ دروستبووە، بەرزدەنرخێنێت.
رۆژی شه‌ممه ٣-٣-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ لۆرد ئه‌حمه‌د، وەزیرى دەوڵەتى بەریتانیا بۆ کاروبارى نەتەوە یەکگرتووەکان و، نوێنەرى تایبەتی سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا بۆ رێگەگرتن لە تووندوتیژیى سێکسى لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لۆرد ئه‌حمه‌د، لە کۆبوونەوەکەدا پشتگیرى و هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له بواری پاراستنی مافی تاك و هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕیان تێدا دروستبووه. به‌رزنرخاندووە. ناوبراو ده‌ستخۆشی له هه‌رێمی كوردستان كردووە و هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌مباره‌یه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووە.
لەبەرامبەردا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای له بواری مرۆیی‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووە. دووپاتیشی كردووەتەوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به پاراستنی مافی هه‌موو تاك و پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و، ئه‌مه ئه‌جێندای سه‌ره‌كیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانە و له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و، تووندوتیژی و چۆنییه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژی كراوە. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له گرنگیدان به په‌روه‌رده بۆ دروستكردنی تاكێكی ته‌ندروست له كۆمه‌ڵگە و دووركه‌وتنه‌وه له تووندوتیژی كردووەته‌وه.
وەک لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه و شه‌ڕی دژی تیرۆر و ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێکراون.